یانهیهكی پله سێی ئهڵمانیا نزیكه به داوایهكی سهیر كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتهوه ریزهكانی
خواكوڕك
پاش ئهوهی كێشه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ درووست بووه له ئێسپانیا و ناوبراویش باسی لهوه كردووه كه ریال مهدرید به جێدههێڵێت، بۆیه یانهیهكی پله سێی ئهڵمانیا داواكارییهكی سهیری ههیه له رۆناڵدۆ و دهستهوارهیهكی پێشكهش كردووه بۆ رازیكردنی رۆناڵدۆ له ریزهكانی.
یانەی فۆرتۆنا کۆڵن کە لە خولی پلەسێی ئهڵمانیا یاری دەکات ماوەیەکە بە دوای هێرشبەرێکدا دەگەرێن و دوای کێشەکانی رۆناڵدۆ لەگەل حکوومەتی ئیسپانیا و بریاری جیابونەوەی لە مێرنگی، بەرپرسانی ئهو یانهیه بە دەرفەتیان زانیوە ئۆفەرێکی سەیر پێشکەش بە كریس بکەن و ئەم ئۆفەرەش دابین کردنی خواردنەوەکانیەتی بە بێ بەرامبەر تا کۆتایی ژیانی، بە هۆی ئەوەی کە ئەو یانەیە توانای کرینی گۆڵکاری پۆرتوگالیان نییە، بەم شێوەیە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی یانەی فۆرتۆنا کۆلنی پلەسێی ئەڵمانیا ئەو داوایەی لە رۆناڵدۆ کردووە و بەڵێنی پێداوە تا کۆتایی ژیان تەواوی خواردنەوەکانی بۆ دابین بکەن بە بێ بەرامبەر.