دۆخی كهش و ههوا چی لێدێت.؟ كهشناسی ئاشكرای كرد
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە ههولێر 36 پلە دەبێت و نزمترینیش 24 پله.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٣٤ پلە بە ٢٣ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٣٤ بە ٢١ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٣٩ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.
کەشناسی هەرێم ئهوهشی ئاشكرا كردووه”كه سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٣٥ پلە بە ٢٣ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٣٥ بە ٢٢ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٠ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت.