به‌یان سامی: ریفراندۆم مافی ره‌وای گه‌لی كوردستانه و ئه‌وه‌مان به ئه‌مریكا و جیهان گوتوه
خواكوڕك
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له ووڵاتی ئه‌مریكا” سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم رایدهگهێنێت” هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان چر كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به جیهان و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌مریكا بگه‌ێنین كه ریفراندۆم مافێكی سروشتی و ڕه‌وای گه‌لی كوردستانه.
(به‌يان سامى عبدالرحمان) نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له میانه‌ی لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندوه”له ئه‌مريكا هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ راي گشتى ئه‌مريكا و كۆنگرێسمانه‌كان و ميدياكارانى ئه‌مريكى و نێوده‌وڵه‌تى روونبكه‌ينه‌وه، كه ريفراندۆم مافى ره‌واى كورده، ئه‌وه حه‌ق و مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه.
نوێنه‌ری حومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه” ره‌وه‌ندى كوردى له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا ده‌توانن پشكدار بن له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به كۆنگرێسمان و به‌رپرسانی حكومه‌تی كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین زۆرترین لوبی درووست بكه‌ین و پاڵپشت بن بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانيان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له ميدياكارانى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مريكى به كۆمه‌ڵ و تاك تاك كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ديداريان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كۆنگرێسمان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى پرسى ريفراندۆمى هه‌رێمى كوردستانيان بۆ روونبكه‌نه‌وه.