ساسان عه‌ونی: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاشكشه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناكه‌ین ئه‌وه‌ ویستی گه‌لی كوردستانه‌

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” به‌ دڵنیایه‌وه‌ ریفراندۆم له‌ واده‌ی خۆی ئه‌نجامده‌درێت، بۆیه‌ ده‌بێت بیرمان بێ قوربانی زۆرمان داوه‌ نابێ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ كیس بده‌ین.

 

(ساسان عەونی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندوه‌ ” پرسی ریفراندۆم له‌ واده‌ی خۆی به‌ ئه‌نجامده‌گات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ به‌ربه‌ستێك ساردمان ناكاته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی، پرۆسه‌كه‌ش سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ كه‌ركوك و شنگاله‌وه‌، بۆیه‌ پاشكشه‌ له‌و پرسه‌ ناكه‌ین و له‌ كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجامده‌دریت، چونكه‌ ئه‌وه‌ ویست و داخوازی خه‌ڵكی كوردستانه‌و پێویسته‌ ریفراندۆم بكرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی.
عه‌ونی زیاتر گوتویه‌تی” نابێت هیچ كات قوربانی و خوێنڕشتنمان بیر بچێت، چونكه‌ ئێمه‌ تا گه‌یشتین به‌م رۆژه‌ زۆرمان قوربانی داوه‌ و ئێستاش ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی بچنینه‌وه‌.

Back to top button