دژبه‌ریه‌كانی په‌یه‌ده‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی رۆژئاوا

خواكوڕك

سیسته‌می سه‌ربازی له‌ رۆژئاوادا به‌ بێ ده‌نگی كاری پێده‌كرێت و ئاسایشی په‌یه‌ده‌ یارمه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه‌یه‌. له‌شاره‌كانی رۆژئاوا هه‌موو ماڵیك كه‌ زیاتر له‌ مێرێكی هه‌بێت واتا كه‌سێك كه‌ سه‌رپه‌رشتی خێزان ده‌كات، ده‌بێت به‌شداربێت له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی په‌یه‌ده‌بكات و ئه‌م زانیاریانه‌ش له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌. چاودێرێكی سیاسی پێیوایه‌، بنكەی جەماوەری په‌یه‌ده‌ لە ڕۆژئاوا زۆر لاوازە و بە هێزی چەك و ترساندن له‌شاره‌كاندا خۆیان سەپاندووە. هۆكاری ئه‌و لاوازیه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی ئه‌و حزبه‌ له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادی بڕیاردان و سه‌ربه‌خۆیی كه‌سی له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا. به‌شێكیتر له‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی بێهێزی پێگه‌ی په‌یه‌ده‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ دژایه‌تی كردنێكی كوێرانه‌ی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌جۆرێك هه‌ر چاڵاكیه‌ك یان لێكنزیك بوونه‌یه‌وه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، ئه‌وا په‌یه‌ده‌ له‌ رێگه‌ی ئاسایشی كانتۆنه‌كانه‌وه‌ به‌ توندی به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه‌. له‌ماوه‌ی رابردوودا فشاری زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتیان ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی رۆژئاوا، كه‌به‌هیچ شێوه‌ك نه‌توانن به‌شداربن له‌ بۆنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت رێگری له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی ئالای كوردستانیش ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن له‌سه‌ربان و باره‌گای حزبه‌كانیان هه‌ڵیواسن. ئه‌م چاودێره‌ سیاسیه‌ پێیوایه‌، سەربەخۆیی و ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە و كوردایەتی و بیری نیشتیمانپەروەری و مەفاهیمی نەتەوایەتی، ئەو چەمكانەن پەیەدە زۆر بە توندی لەدژی دەوەستێته‌ەوە و ئامادەن‌ خوێن بڕێژن بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ و ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌ نێو كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا.

Back to top button