نوێنه‌ری بزووتنه‌وه بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم: ریفراندۆم پرسێكی نیشتیمانیه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پشكداربن
خواكوڕك
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕیفڕاندۆم، له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌ێنێت” تەنیا گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ماون نوێنەر بۆ کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم دیاری بکەن، بۆیه گرنگ و پێویستە ھەموو لایەنەکان بێنە نێو پڕۆسەکە و ئەندامیان ھەبێت لە کۆمیتەی ڕیفڕاندۆمدا، چونكه پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كی ینشتیمانی چاره‌نووسسازه.
(د. عبدالله وەرتی) ئەندامی کۆمیتەی ڕیفراندۆم، و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌یئ یسلامی كوردستان رایگه‌یاندوه ”له ئێستادا هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ ریفراندۆم له كوردستان دیاریكردووه، ته‌نها گۆران و كۆمه‌ڵ نه‌بێت، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش پشكدار بن له‌و كۆمیته‌یه و نوێنه‌ری خۆیان دیاریبكه‌ن، چونكه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی نیشتیمانی و گرینگه، پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كریزی لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كۆبونه‌وه‌شمان نه‌كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌و لایه‌نانه‌ین كه ئه‌ندامیان دیارینه‌كردوه.
وه‌رتێ باس له‌وه‌ش ده‌كات” له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 7/6 یەکێک لە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان ئەوە بوو لیژنەیەک پێک بێت بۆ ئەوەی دانوستان لەگەل گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بکات، بۆ ئەوەی بێنە نێو پڕۆسەکەوە و وابزانم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش خەریکی ئەوە پرسەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش نوێنەریان بۆ کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم دیاری بکەن.”