خامەنەیی بۆ عەبادی دژی كوردەكان بوەستنەوە، رێگریان لێ بكەن

خواكوڕك 

رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانی دیدارێكی دا لەگەڵ حەیدەری عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، یەكپارچەی خاكی عێراق بۆ ئێران هێڵی سوورە، رێگری لەكوردەكان بكەن و رێگا نەدەن سەربەخۆی خۆیان بەدەست بهێنن، دەشلێـ”دژی هەندێک دەنگۆ و هەوڵە بۆ جیابوونەوەی بەشێک لە عێراق و ئەو کەسانەی کە پەرە بەم بابەتە دەدەن بە دژبەری سەربەخۆیی و ناسنامەی عێراق دادەنێت”.

عەلی خامەنەیی هەروەها ئەوەشی گوتووە، ، بەبێ ئەوەی ناوێک لە هەرێمی کوردستان بهێنێت دەڵێت “عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕابردووە مێژووەی کە هەیەتی، دەبێ بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە و مافی ئەو وڵاتەیە پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت و بەهێزەوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببێتەوە کە چاویان تێبڕیوە”.

پاش ئەوەی ئێران وەك سوكایەتیەك لەرێگای راوێژكارێكەوە پێشوازی لە حەیدەر عەبادی و سەرۆكۆماری ئێران ئامادەی پێشوازی نەبوو لەسەر فەرشی سوور، لەگەڵ هەر یەكە لە سەرۆكۆماری ئێران و رابەری ئێران كۆبوونەوە لەكۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی ئێران داوایان لە عەبادی كردووە، ئەمریكیەكان لەعێراق دەربكەن”.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە فەرمی دژایەتیی ئێرانی لەگەڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە و گوتی “هەڵوێستی فەرمیی ئێران پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقە و ئەو هەوڵە یەکلایەنانە پیلانی دوژمنانن بۆ پارچەکردنی عێراق”.

دوای ڕاگەیاندنی کاتی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، میدیاکانی ئێران شەپۆڵیک دژایەتییان دەست پێ کرد و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئێرانییەکان کۆمەڵێک بابەتی شرۆڤەیی، ڕاپۆرت و وتاریان لەدژی مافی ڕەوای نەتەوەی کورد و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بڵاو کردەوە کە کاردانەوەی زۆری نووسەر و ڕۆشنبیر و میدیاکانی کوردستانی لێ کەتەوە، بڕیارە 2017/9/25 پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

Back to top button