رۆژنامەیەكی ئەمریكی: دەبێت تورکیا تێبگەیەنرێت کە ئەو دەوڵەتەی کوردستانەی دادەمەزرێت

خواكوڕك

رۆژنامەی واشنتۆن تایمزی ئەمریكی لە راپۆرتێكی شكاری دا لەبارەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان دەلێـ”لە پەرژەوەندی ئەمریکایە کە پشگیری سەربەخۆيی کوردستان بکات، باسی لەوەش کردووە کە دەوڵەتی کوردی چانسێکی باشە بۆ بەرەوپێشچوونی مافی ژن، مافی کەمینەکان و دیموکراسی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراستدا، لە کوردستان جیاوازی رەگەزی، ئایینی و نەتەوەی نییە، ھەمووان لە بەرامبەر یاسادا یەکسانن”.

لە راپۆرتەكەدا رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مافی داوەتە ھەموو کەمینە ئایینییەکان کە نوێنەری خۆیان ھەبێت لە کابینەی حکوومەت، ١١ کورسییان ھەیە لە پەرلەمان، ھەروەھا ھەموو کەمینە ئایینییەکان نوێنەری خۆیان ھەیە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە ئەمە وادەکا ھەریەکەیان خزمەتی بەرژەوەندی خۆیان بکەن، جگەلەوەش ٢٥%ی پەرلەمان ئافرەتە و ئاسانکاری زۆریان بۆ دەکرێت تا بەرپرسیاریەتی وەرگرن، هەر لە راپۆرتەکە بە گرنگییەوە باس لە شوێنی ستراتیژی جوگرافیای کوردستان دەکات بۆ ئەمریکا، وەک سەنتەری شەڕی تیرۆر یارمەتی ئەو نەتەوانەی ناو ئێران بدات، کە دەیانەوێت رژێمی ئێران لەناو ببەن و دەڵێت : “ئەمریکا دەتوانێت شەڕی تیرۆری لێوە بکات، بێ ئەوەی گیانی یەک سەربازی بکەوێتە مەترسییەوە”.

لە راپۆرتەكەدا باس لە هەڵوێستی توركیا دەكات، و تێدا باس لە هەوڵی ئەمریكا دەكات بۆ تێگەیاندنی توركیاو دەنووسێـ”  لەبارەی تورکیا، ئەوەی روون کردوەتەوە: “لە گفتوگۆکان لەگەل تورکیا، دەبێت تورکیا تێبگەیەنرێت کە ئەو دەوڵەتەی کوردستانەی دادەمەزرێت،‌ چاوی لە فراوانخوازی نییە بۆ کوردستانی تورکیا و و زامنی ئەمنیەتی زیاتر بۆ تورکیا دەکات هەروەها تێدا هاتووە، ئەوە گرنگە دەبێت تێبینی بکەین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھەرێمی کوردستانی داڕوخاوی لە عیراق وەرگرت، وردە ‌وردە قۆناغی گواستنەوی دەست پێ کرد، پێش ئەو ھەلی کار لە ھەرێمی کوردستان نەبوو، ئیستا کوردستان ئابووری سەربەخۆی ھەیە، لە راستیدا بازرگانی نەوت زۆر گرنگە کە دەتوانێت لە بری رووسیا گازی سروشتنی بۆ ئەورووپا دابین بکات”.

لە کۆتاییدا راپۆرتەکەدا، دەڵێت: “پێوستە پشگیری سەربەخۆیی کوردستان بکرێت، وەک کردارێکی راست، دوای ئەوەی بەعس و گروپە شیعەکان ھاوشانی داعش، کوردیان تیرۆر دەکرد، لە ٢٠١٤وە بودجەی کوردستان براوە لە ھەمان کاتیشدا کوردستان تووشی شەڕی دژ بە داعش بوو، زیاتر لە ٢ ملیۆن ئاوارەی لەخۆگرت”.

Back to top button