بزانە بۆچی بارزانی ماوەیەكی زۆرە ویستوویەتی لەگەڵیان كۆببێتەوە

خواكوڕك

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 21-6-2017 لە هەولێر، لەگەڵ هۆزە عەرەبەکانی سنووری نەینەوا کۆبووەوە و لەبارەی داعش رایگەیاند، ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش تائێستاش لە عێراق چارەسەرنەکراون هەروەها گوتیشی ناوچەکە لەبەردەم قۆناخێکی هەستیاردایە و نیگەرانیشە لە ئایندە و رووداوەکان.  وێڕای ئەمە جەختیکردەوە کە دەرکردنی داعش لە موسڵ کۆتایی رێکخراوەکە نییە”.

هەروەها بارزانی گوتی بەڕێزان، ماوەیەکی درێژە دەمویست لەگەڵتان کۆببمەوە و پێکەوە دانیشین، چونکە وەک دەزانن ناوچەکە بەگشتی و ناوچەکەی ئێمە بەتایبەتی لە قۆناخێکی زۆر زۆر هەستیاردایە، لەوانەش لە هەمووی هەستیارتر شاری موسڵە، بۆیە لێتان ناشارمەوە، کە نیگەرانم لە پێشهات و رووداوەکانی ئایندە هەروەها دەشلێـ”پێش نزیکەی دوو ساڵ چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کرد لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هاوپەیمانان، لەبارەی دانانی پلانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، بۆیە ئەوکات دوو پلان داندران، پلانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، پلانێکیش بۆ دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی، لەسەرەتادا گڕوتین و گەرموگوڕی هەبوو بۆ هەردوو پلانەکە، بەڵام بەمدوایە هەستمکرد کە هیچ گرنگی پێنادرێت و وەسفی وردیش ئەوەیە دراوەتە دەست قەزاوقەدەر، دوای چەندین هەوڵ رێککەوتین لەسەر ئەوەی وەک بەدیلێکی کاتی، روئیایەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەبێت بۆ هاوکاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و خەڵكی شارەکە، تا بتوانین چارەسەری هەر کێشەیەک بکەین، کە دێتە بەردەم دەزگا و فەرمانگەکانی نەینەوا، هەتا ئەوەش رووینەدا.

هەروها بارزانی دەشلێـ” ئێستاش وەک دەزانن شەڕ لەنێو موسڵ و بەتایبەت لە بەری راستی موسڵ بەردەوامە، پرسی لەنێوبردنی داعش لەڕووی سەربازییەوە تەنیا چەند رۆژێكی کەمی ماوە، چونکە چەکدارانی داعش لە ناوچە تەنگەکانی موسڵ گەمارۆدراون، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە بە ئازادکردنی  موسڵ داعش کۆتایی دێت، ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش، تائێستاش چارەسەرنەکراون.

Back to top button