بارزانی داوایەكی ئەمریكای لەبارەی دواخستنی ریفراندۆم رەد كردەوە
خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی فرانس24 لەبارەی خۆاستی ئەمریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆم رایگەیاند، له‌وانه‌یه ئه‌وان بۆچوونێكی دیكه‌یان هه‌بووبێت، به‌ڵام ئێمه‌ش بۆچوونی خۆمانمان بۆ شیكردنه‌وه، كه پێویست نییه چیدیكه دوای بخه‌ین، كێ ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن هه‌ر ده‌كرێت له كاتی خۆیدا؟، پاشان ئه‌وه 14 ساڵه ئێمه هه‌ر دوای ده‌خه‌ین، ئیتر ناتوانین له‌مه زیاتر دوایبخه‌ین”.
هەر لەبارەی:بۆچوونه ناوخۆیی و هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه ده‌ڵێن ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، بارزانی ده‌ڵێت” بۆ ئێستا نه‌بێ؟، چونكه زۆریش دواكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بین هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وكات ئێمه ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه بتوانین هیچ رۆژێك دیاری بكه‌ین، چونكه له دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003 رۆژ له دوای رۆژ كێشه‌كان زیاتر بوون، زیاتر دواخستنی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌شدا نییه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ناكرێ و له رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ده‌ست پێده‌كات”.
هەروها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە كێشە لەسەركان دەشلێـ “ئێستا به‌غدا نه‌یگووتووه نابێت ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌دا بكه‌ن، بۆیه پێویست نییه بچینه سه‌ر باسی پرسی گریمانه‌یی، به‌ڵام ئێمه هیوادارین هه‌موو شتێك به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌وه‌ی فشار و هێز و هه‌ڕه‌شه له دژمان به‌كاربهێنرێت، ئه‌وكاته ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین، بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه به‌مشێوه‌یه بمێنێ، كه زۆر كێشه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ماوه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ئێمه حه‌ز ناكه‌ین به خه‌یاڵیش بیری لێبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی شه‌ڕێكی خوێناوی ببین”.
بارزانی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق پرۆسه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان به شێوه‌یه‌ك نابێت ماوه‌كه‌ی كراوه بێت، واتا درێژخایه‌ن نابێت، له باره‌ی شه‌ڕی مووسڵه‌وه راشیگه‌یاند، به‌م زووانه شه‌ڕه‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌ڵام كۆتایی مووسڵ كۆتایی داعش نییه و ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش بنبڕ نه‌كرێن، به ناوی دیكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
لە كۆتایشی دا داواشیكرد هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له مووسڵ بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی داعش بگرن.
س:كوردستان24