بەم نزیكانە ترەمپ دەست لە كار دەكێشێتەوە

خواكوڕك

دوای بەڕێوە چوونی زنجیرەیەك خۆپیشاندان لە شاری لۆش ئەنجلوسی وڵاتی ئەمریكا, ژنە پەرلەمانتارێكی بەشدار بووی خۆ پیشاندانەكان بە چالاكوانێكی كۆمەڵی مەدەنی راگەیاندووە كە بەم نزیكانە ترەمپ دەست لەكار دەكێشێتەوە.

 

دایان فاینشتاین ژنە پەرلەمانتاری ئەمریكی سەر بە دیموكراتەكانی ئەمریكا لە ئەنجوومەنی پیران، دوای خۆپیشاندانێك لە شاری لۆس ئەنجەلووس، ڕای گەیاند :” پێش ئەوەی ناچار بكرێت، دۆناڵد ترەمپ خۆی كۆشكی سپی بەجێ دەهێڵێت”.ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات كە خۆپیشاندەران سكالایان دژ بە ترەمپ تۆماركردووە لەوەی كە دەستور پێشێل دەكات.

 

لە وەڵامی یەكێك لە چالاكوانە خۆپیشاندەرەكان، ئەو ژنە پەرلەمانتارە كە لە لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكییە، ئاماژەی بەوە دا، زانیارییەكان ئەویان گەیاندووە بەو بڕوایەی كە بەم نزیكانە ترەمپ دەست لە پۆستەكەی هەڵبگرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا، ئەوەی ئاشكر كرد، كە بەم دواییانە كوڕەكانی دۆناڵد ترەمپ، (دۆناڵد جۆنیۆر و ئیریك)، سەردانی شاری “دوبەی”یان كردووە بۆ كردنەوەی یانەیەكی گۆڵف، لەو بارەیەوە پەرلەمانتارەكە گوتی :” كاتێك ترەمپ دوو كوڕەكەی خۆی دەنێرێت بۆ وڵاتێكی دیكە بۆ پرۆژەیەك لە بەرژەوەندی كۆمپانیاكەی و پاشان خەرجی ئەو گەشتە دەخاتە سەر حكوومەت، وا پێویست دەكات لێی قەبووڵ نەكرێت”.

ڕۆژنامەی “ئیندبیندیتت”ی بەریتانی، ئاماژەی بەوە داوە، كە فاینشتاین یەكەم كەس نییە پێشبینی دەست لەكار كێشانەوەی ترەمپ لە پۆستی سەرۆكی ئەمریكا بكات. پێشتریش ریچارد نیكسۆن، وەك یەكەم سەرۆكی ئەمریكا لە مێژووی ئەو وڵاتە لە ترسی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی، دەستی لەكار كێشایەوە.

Back to top button