بەڤیدیۆ.. پەكەكە دەیان گەنجی كوردی ئێزدی شنگالی بۆ شەڕی ڕەقە دەنێرێت
خواكوڕك
دوای دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی شاری رەقەی پایتەختی داعش لە سوریا, پارتی كرێكارانی كوردستان دەیان گەنجی شنگاڵی گواستۆتەوە بۆ بەرەكانی جەنگ لە شاری رەقە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رۆژئاوی كوردستان بە(خواكوڕك)ی راگەیاند:” كە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا، دەیان گەنجی كوردی ئێزدی لە شنگالەوە بۆ بەرەكانی شەڕ لە ڕەقەی سووریا ناردووە, هەروەها ئەم گەنجانە پێشوترلە سەربازگەیەكی خۆرهەڵاتی قامیشلۆ مەشقی سەربازییان پێكرا و لەوێوە بەرەو شاری ڕەقە، پایتەختی داعش لە سووریا، نێردران.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو گەنجە ئێزدییانە بە بیانووی گەڕان بۆ كەسوكاریان و دۆزینەوەیان و پاشان تۆڵەكردنەوەیان لە داعش، بۆ شەڕی ڕەقە نێردراون، گوتیشی :”كاتێك لە مانگی 8ی 2014 داعش هێرشی كردە سەر شنگال، هەزاران ئافرەتی لەگەڵ خۆیدا برد و تائێستاش بەشێكی زۆریان دەستبەسەرن و ئازاد نەكراون”.