داعش منارەی حەدبا و مزگەوتی نووری لە موسڵ تەقاندەوە
خواكوڕك
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست خواكوڕك كەوتوون چەكدارانی داعش لە موسڵی كۆن كەمێك بەر لە ئێستا مزگەوتی نوری و منارەی حەدبایان تەقاندۆتەوە كە پێشتر زانیاری دەست هێزە عێراقیەكان كەوتوو هەر یەك لەم دوانە, بۆمبڕێژ كراون.
مزگەوتی نووری یەكێكە لە كۆنترین مزگەوتەكانی شاری موسڵ كە تیرۆرستانی دەولەتی ئیسلامی داعش یەكەمجار لە موسڵ خەلافەتی موسلیان لەم مزگەوتە راگەیاند.