ئەحمەد تورك: هەلومەرجێكی لەبار بۆ سەربەخۆیی كوردستان هاتووەتە پێشەوە
خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان لە ئەیلولی ئەمساڵ لە روانگەی هاتنەدی ئەو دەرفەتەیە كە لە ئێستادا بۆ هەرێی كوردستان هاتۆتە دی بڕیاری لێدراوە, هەر لەم چوار چێوەیە سەركردەیەكی كوردی باكوری كوردستان رایدەگەیەنێت:” كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەكی گرنگی هەیە، بەڵام ”بەداخەوە لەو وڵاتانەی كوردستان بەسەریاندا دابەشكراوە، دووچاری دوژمنایەتی و توانەوەی فەرهەنگی بووەتەوە“.
ئەحمەد تورك، سیاسەتمەداری ناسراوی باكووری كوردستان شارەداری لەكار دوورخراوەی شارەوانیی گەورەی مێردین، بە ماڵپەڕی (پەیاماكورد)ی باكووری راگەیاندووە، لە باشووری كوردستان هەلومەرجێكی لەبار بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی هاتووەتە پێشەوە، كە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان رەخساندوویەتی و گەلی كوردستانیش ”مافی سەربەخۆیی هەیە“.
ئەو سیاسەتمەدارەی باكووری كوردستان بەپێویستی دەزانێ هەموو حزب، رێكخستنەكان، ئەكادیمییەكان و زانایانی كورد دەست بە گفتوگۆ بكەن دەرەنجامەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، شیكار بكەن.
ئەحمەد تورك پێیوایە بە هەنگاونانی باشووری كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ”حەسرەتی كوردان بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆ بەدی دێت“.