وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه تایبه‌ت به قوتابیانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی
خواكوڕك
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی (9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی رایده‌گه‌ێنێت” تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن و دواناخرێن.
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 22/6/2017 لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه”خشتەى تاقیکردنەوەکانى (پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى) و (پۆلى دوانزەى ئامادەیی)، وەک خۆیان و لە کاتى دیاریکراودا ئەنجام دەدرێن، بێ هیچ گۆڕانکارییەک.
بەپێی خشتەکە دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، ڕۆژی ١ی تەموز تاقیکردنەوەی بیرکاری پۆلی ٩ی بنەڕەتی ئەنجامدەدرێت، هەروەها ڕۆژی دواتریش تاقیکردنەوەی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” تا ئه‌م ساته سێ تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجامدراون کە ئەوانیش زیندەزانی و زمان و ئەدەبی کوردی و بیرکارین، هەروەها چوار تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ی بنەڕەتیش ئەنجامدراون کە ئەوانیش بریتین لە زانست بۆ هەمووان، زمان و ئەدەبی کوردی، ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی.