به‌ وێنه‌ به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و هه‌واڵگری داعش ده‌ستگیركرا

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو  به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و هه‌واڵگری داعش (شاكر محمود حمد داود) له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، دوێنیش راگه‌یاندنكارێكتری داعش ده‌ستگیركرا له‌ شاری موسڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

نەقیب (حەیدەر عەلی وائیلی) فه‌رمانده‌ لە سوپای عێراقی بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند” یەكێك لە تیرۆرستەكانی داعش كە كاری ڕاگەیاندنكاری بووە بۆ داعش لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ دەستگیركرا كه‌ ناوی (عەلا سامی خەتیبە) و كارمەندی سەرەكی رادیۆی بەیانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووە لە موسڵ و پێش داعشیش كارمەندی شارەوانی بووە لەشارەكە  .

لەبارەی چۆنیەتی دەستگیركردنیشی ئەوەی خستۆتەڕوو كە لەلایەن خەڵكی شارەكەوە زانیاریان پێدراوەو لەیەكێك لەماڵەكانی گەڕەكی نەبی یونس دەستگیر كراوە .

ئه‌م وێنه‌یه‌ش ساتی دەستگیركردنی (شاكر محمود حمد داود) بەرپرسی ده‌زگای زانیاری و هه‌واڵگری داعشە له‌ موسڵ.

Back to top button