عه‌بادی گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا

خواكوڕك

پاش گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌غدی پایته‌خت.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق دوا گەشتی بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق كه‌ سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ (سعودییە و ئێران وكوەیت)ی كردبوو، سه‌ر ئه‌ندام دوێنێ ئیواره‌ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا، كۆبونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ میری كوه‌یت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێك بوو، ئه‌مه‌ش یەكەم دیداری نێوانیان بوو لەوەتەی ساڵی (2014) ەوە.

بەپێی زانیاری و سەرچاوە هەواڵییەكان، عەبادی لەگەڵ (شێخ سوباح) باسیان لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكەو بارودۆخی وڵاتانی كەنداوو گەمارۆدانی قەتەر كردووە.

عەبادی دوای سەپاندنی گەمارۆ بەسەر قەتەر لەلایەن ژمارەیەك لە وڵاتانی كەنداو بەسەرۆكایەتی سعودییە رایگەیاندبوو، بەغدا لەگەڵ سەپاندنی ئەو جۆرە گەمارۆیەدا نییە.

Back to top button