یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئەو خاڵانە كۆدەبنەوە

خواكوڕك 

سبەی 23ی 6ی 2017 سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە، لەكۆبوونەوەكەدا یەكێتی دەیەوێت دوا هەڵوێستی گۆڕان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، بزانێت، وە هەڵوێستی گۆڕان بۆ بابەتی كارا كردنەوەی پەرلەمان لەسەر پێشنیارەكە بزانێت، سەركردەیەكی یەكێتیش دەلێت یەكێتی لای مەبەستە بزانێت كە گۆڕان دوا هەڵوێستی لەسەر پەرلەمان و ریفراندۆم چیە؟!

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى رایگه‌یاند، یه‌كێتى ده‌یه‌وێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوایین بۆچوونى گۆڕان له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم وه‌ربگرێت و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیش یه‌كێكى تر ده‌بێت له‌ پرسه‌كان.

پێشتر حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان به‌میدیاكانى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، سبه‌ینێ‌ هه‌ینی‌ 23ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی‌ و گۆڕان كۆ ده‌بنه‌وه‌ و قسه‌ له‌باره‌ی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

شایانی باسە ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى رابردووشدا به‌هۆى بۆچوونى جیاوازى ئه‌و حزبانه‌، لێدوانى دژه‌ یه‌كیان تێ كه‌وت و هاوكات زیاتر له‌ ساڵێكه‌ هیچ خاڵێكى ڕێككه‌وتنى سیاسى له‌ نێوانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌”.

هەر لەو بارەیەوە، میدیا سێبەرەكانی ئەو دوو حزبە بڵاویان كردۆتەوە، كە یەكێتی تاكڵایانە، بڕیاری داوە لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ گۆڕان، پێشتر حزب و لایانە سیاسیەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی بڕیاریاندابوو، سەردانی گۆڕان بكەن، بەڵام گۆڕن لەزاری ئەندامێكی جڤاتدا رایگەیاند ئەگەری هەیە پێشوازیان لێ نەكەین”.

Back to top button