فابریگاس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئیسپانیا و دژی به‌شه‌رلۆنه‌ ده‌جه‌نگێ

خواكوڕك

شەوی رابردوو یانەی چێلسی یەکەم یاری وەرزی نوێی له‌ پریمەرلیگ ئه‌نجامدا، و فابریگاس له‌م یاریه‌ به‌شداری نه‌كرد.پێشووتر ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ له‌لایه‌ن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڵاوكرابۆوه‌.
رۆژنامه‌كانی بریتانیا و ئیسپانیاش, ھۆکاری بەشدارینەکردنی ئەو یاریزانەیان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی كۆتایی ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ ئاهه‌نگێگی خێزانی بته‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاندبوو، کۆتایی بە گواستنەوەی سیسک فابریگاسی یاریزانی یانەی چێلسی ھێناوە.

Back to top button