باڵی مالیكی:كورد لەعێراق جیاببێتەوە، هەموو كورد لەبەغدا دەردەكەین

خواكوڕك 

پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەی 7ی 6ی 2017 لە سەڵاحەدین بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لایانەكانی باشوری كوردستان رۆژی 25ی 9ی 2017 دیاری كرد بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، لە سەرجەم باشوری كوردستان كە لەئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە لەشەری داعش دا ئەمنیەتی ئەو ناوچانە دەپارێزن”.

كاردانەوەكانی ئێران و باڵی ئێرانی لەناو عێراقدا رۆژ دوا رۆژی هەرەشەكان زیاتر دەكەن لەوەی ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، ئەوە كورد جیاببێتەوە، ئەوە بەهیچ شێوەیەك رێگا بەوە نادەین یەك كورد لە بەغدا بمێنێتەوە، هەر كوردێك لە هەر پۆست و پلەیەك لە بەغدا بێت دەری دەكەین”.

سەعد مەتڵەبی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە یەکێک لە کەناڵەکانی سەر بە مالیکی هەڕەشە لە کورد دەکات و دەڵێ “ئەگەر کورد ریفرندۆم بکات و لە عێراق جیابێتەوە، دەبێ ئەوە بزانن تەنانەت کوردێکیش لە بەغدا نامێنێتەوە”، لەئەگەری جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانیش مەتڵەبی دەڵێ هەر کوردێک لە هەر پلە و پایەیەک بێت لە بەغدا دەریدەکەن و، هەموو کارەکانی کوردیش لە بەغدا پەک دەخرێن.

Back to top button