قایمقامی سۆران: جموجۆڵەكانی پەكەكە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەكات

خواكوڕك
بوونی پەكەكە لە ناوچە كوێستانیەكانی سنوری سۆران مەترسی بۆسەرگیانی دانیشتوانی ئەم ناوچانەو كۆچەران و وەرزێرانی ناوچە سنوریەكان دروستكردووە, كە تا ئێستاش بە هۆی باروودۆخی هەرێم پەكەكە دەستی بەسەر چەند ناوچەیەك داگرتووە خۆی تێدا حەشارداوە.
لەو بارەیەوە كرمانج عیزەت قایمقامی سۆران لە لێدوانێكی میدیایی ڕایگەیاندووە ” ئەگەر چی لە ئێستا جموجۆڵی پەكەكە لە سنوورەكەدا كەم بووەتەوە, بەڵام بە هۆی جێگۆڕكی لە شوێنی مانەوەیان كە لە ترسی تۆپبارانكردنی پێگەكانیان زوو زوو ئالوگۆڕ لە شوێنی مانەوەیان دەكەن, بەم شێوەیەش مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەكەن”.
قائیمقامی سۆران گوتیشی:” تا ئێستا پەكەكە لەو ناوچانە ماونەتەوە هیچ شوێنێكی لەو ناوچانەی تێیدان چۆلی نەكردووەن, ئەمە لە كاتێكدا بوونیان لەو ناوچانە و ناوچەكانی دیكەی سنووری هەرێمی كوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتیشەوە هیچ شەرعیەتێكی نییە.
كرمانج عیزەت گوتیشی:” پەكەكە ئەو بۆشاییە ئیدارییەی بەهۆی بارودۆخ و ئاڵۆزییەكان و شەڕەكانی سووریا و داعشەوە هاتوونەتە ئاراوە، بە دەرفەتیان زانیوە و بۆ خۆیان قۆستووەتەوە و دەستیان بەسەر چەند شوێنێكدا گرتووە.

Back to top button