محەمەد ئەمین پێنجوێنی: حزبەكەی ترەمپ ئامادەییان دەربڕیوە دان بەسەربەخۆی كوردستان بنێن

خواكوڕك
دوای بڕیاری سازدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ئەمساڵ بۆ سەربەخۆی, پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بووەتە مژاری گەنگەشەی چاودێرانی سیاسی, سیاسەتمەدارێكی كورد رایدەگەیەنێت:” دەوڵەت چارەسەری هەموو كێشەكانی كوردستان دەكات”
محمەمەد ئەمین پێنجوێنی چاودێری سیاسی لە میانەی چاو پێكەوتنێكی میدیای لە كەناڵی كوردستان24 رایگەیاند:” پێویستە هەمووهێزە سیاسیەكانی كوردستان مروونەت بنوێنن بەرامبەر بە یەكتری بەتایبەت لە ئێستادا كە درەفەتێك بۆ میللەتی كورد هاتۆتە پێش, ناكرێت ئەم گوتاری دژ بەیەكە بەردەوامی هەبێت و ئەم درەفەتە ناكرێت لە دەست بدرێت.
پێنجوێنی لە بارەی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان و ترسی دان پێدا نەنان دەلێت:” پێویستە كوردستان سەربەخۆی خۆی رابگەیێنێت, چونكە چەندین وڵات بەر لە راگەیاندنی سەربەخۆی دان بە سەربەخۆی كوردستان دەنێت, بەنمونە ئیسرائیل دەیان جار رایگەیاندووە دان بە سەربەخۆی كوردستا دەنێت كە ئەمە كاریگەری لەسەر دان پێدانانی دە دەوڵەتی دیكە دەبێت, سعوودیە دانمان پێدا دەنێت كە كاریگەری بەسەر پێنج یان شەش وڵاتێكی دیكەی هاوپەیمانی هەیە, هەروەها لێرەوە رایدەگەیێنم, كە كۆماریەكانی ئەمریكا دان بەسەر بەخۆی كوردستان دەنێت, بەڵام دوای دان پێدانانی چەند وڵاتێك, هەروەها گوتیشی پرسی دان پێدانان هێندە نابی گەورە بەر دیدە بگیرێت لە ئێستادا قوبرس دەوڵەتە تەنها توركیا دانی پێدا ناوە.
لە بەشێكی دیكەی لە بارەی ئەو دەنگانەی كە دەخوازن بە نەخێر دەنگ بۆ ریفراندۆم بدەن پێنجوێنی گوتی:” دەنگدان بە نەخێر بۆ ریفراندۆم خیانەتە لە نیشتمان و لە رۆحی ئەنفاڵ و كیماباران كراوانی كوردستان, بۆیە هێوا خوازم كەس نەكەوێتە ئەم هەڵەیە دەنگ بە نەخێر بدەن”

Back to top button