رووداوەكەی مزگەوتی بەهەشت گومان دەكرێت دەستی ئێرانی لەپشت بێت

خواكوڕك
 
شه‌وى 16ى 6ى 2017 كاتژمێر 9:10 خوله‌كى نارنجۆكێكى ده‌ستى هه‌ڵدرایه‌ حه‌وشه‌ى مزگه‌وتى به‌هه‌شت له‌ گه‌ره‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ ئه‌نجامدا (دكتۆر عبدالتیف سه‌له‌فى ) و وتار خوێنى پێشووى مزگه‌وتى به‌هه‌شت و سێ كه‌سى تر بریندار بوون كه‌ دوو فه‌قێ و منداڵێك بوون”.
 
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مزگه‌وتى به‌هه‌شت ئیدانه‌ده‌كات و به‌ ده‌ستێكى تێكده‌رو دژ به‌ ئاشتى و هێرشێكى نامرۆڤانه‌ وه‌سف ده‌كات .
هەرپاش هێرشكردنە سەر مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی، عەبدولەتیف سەلەفی رایگەیاند، كە ئەو گومانی لەداعش هەیە، چونكە لەماوەی رابردوو چەند وتاری لەدژی ئەو رەوتە تووندرەوە تیرۆرستە داوە، هەروەها گوتیشی هەرەشەی جۆڕاو جۆڕم لێدەكرێت ئەگەر بگەرێنەوە بۆ كۆمێنت و هێرشە میدیایەكەی سەرم، ئەوە بێگومان بۆتان روون دەبێتەوە كە هەرەشەی جیاوازم لەسەرە”.
بەپێی عەقیدەی دینی و مەزهەبی رەوتی سەلەفیەت، ململانێ و  بەریەكەوتن لەگەڵ مەزهەبی شیعە، كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ فتوحاتی ئیسلام، پەیوەندیەكان لەنێوان ئێران و سعودیە رۆژ دوای رۆژ لە ئاڵۆزتر دەبێت، ئەمەش كاریگەری لەسەر هەموو ناوچەكە هەیە، بەشێوەك بەریكە دەكەون، بۆیە گومانەكان لەسەر ئیدارەی سلێمان و دەزگا ئەمنیەكان زۆرە كە لەسەر داوای وەزارەتی ئیتلاعات، ئەو هەنگاو نرابێت دژی د.عەبدولەتیف رێبەری رەوتی سەلەفی، بەڵام تاوەكو ئێستا پشتراست نەكراوەتەوە كە هێرشەكە لەلایان كێیەوە ئەنجامدراوە، بەڵام گومان لەوە دەكرێت كە تاوانباری هەڵدانی نارنجۆك بۆ ناو مزگەوت، نەگیرێت”.
 
ڕه‌وتى سه‌له‌فى مێژوویه‌كى دوورودرێژیان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ ، له‌ چه‌ند ساڵى ڕابردوو په‌ره‌سه‌ندنى به‌رچاویان له‌ سنورى ئیداره‌ ى سلێمانیدا به‌ خۆوه‌ بینیووه‌ ، ره‌وتى سه‌له‌فى دژى كۆمارى ئیسلامى ئێرانن و بیرى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان په‌روه‌رى سه‌ربه‌خۆى كوردستانیش یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌ به‌رز و پیرۆزه‌كانیان .
Back to top button