هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك بۆچی بوو؟پۆلیسی شار ویستیان چی بكه‌ن؟
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/5-6.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان له كاتژمێر 2ی به‌یانیه‌وه تا كاتژمێر 9ی ئه‌مڕۆ به‌یانی هه‌ینی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یاندرا،لەشاری كەركوك بەمەبەستی گەڕان و پشكنین.
بەپێی بانگەوازێكی بەپەلەی پۆلیسی شاری كەركوك”كه تێێدا هاتووه و داواده‌كه‌ن ئەمڕۆ هەینی لەكاتژمێر دووی بەرەبەیانی تاكو كاتژمێر نۆی بەیانی هاوڵاتیان پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ ببن، بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند ڕێوشوێنێكی پێویست.
هاوكات پۆلیس باسیشی لەوەكردووە، ئەم بڕیارە تەنها بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شارەكەیەو بۆ گەڕان و پشكنینە لە گەڕەكەكانی شار‌و هیچ حاڵەت یاخود كارێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە، لە دوای تەواوبوونی گەڕان و پشكنینەكان هێزە ئەمنییەكان وردەكاری و زانیارییەكان ڕادەگەیەنن.