یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌ و دوا بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆران كۆببنه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پرسی نێوانیان تاوتوێ بكه‌ن و گۆران داوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/6/2017 یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌ و دواین بڕیاری خۆیان بۆ یه‌كتری ئاشكرا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌ سیاسی و ناوخۆییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی حزبی و سیاسی و ریفراندۆمیش.

گۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستا ته‌نها خاڵێك له‌ كۆی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌ری گرتووه‌ ئه‌ویش، پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌شی بۆ كۆبونه‌وه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ن كۆی خاڵه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه‌، پێده‌چێ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن و بڕیاری كۆتایی بده‌ن.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ڕۆژی 17/ 5/ 2016 بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌گه‌ڵ سەرکردەکانی ھەردوولا، واژۆ لەسەر ڕێککەوتنی سیاسی ھەردوولا کرا، به‌ڵام تا ئێستا جێ به‌جێ نه‌كراوه‌ و هه‌ردوولاش به‌ بیانوون له‌ یه‌كتری.

Back to top button