نیمار په‌یوه‌ندی به‌كریستیانۆ ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌

خواكوڕك

یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نیمار داسێلڤا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆندیا ته‌واوی پشتگیری خۆی بۆ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ربڕی.

پێگەی (دیاریۆ گۆڵ) له‌ هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاندوه‌”  چەند رۆژێک لەمەوبەر  و لە گەرمەی بریاری وازھێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید و رۆشتنی لە لالیگا نێیمار پەیوەندی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆوە کردووەو لەسەر مەسەلەی باج  پشتگیری کریستیانۆی کردووەو ئامادەیشی بۆ ھەمو ھاوکارییەک دەربڕیووە.

نێیمار به‌ كریستیانۆی گوتوه‌” من تەواو پشتگیری قسەکانت دەکەم چونکە لێرە فەرمانگەی باج و دادگای ئیسپانیا تەنھا کاریان ئەوەیە  یاریزانە گەورەو ناودارەکان بروخێنن، ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆش هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ و هیچی تر نیه‌.

Back to top button