خوێ كێش زیاد ده‌كات یاخود هۆكاری دابه‌زینی كێشی له‌شه‌؟

خواكوڕك

تا ئێستا زانیوتانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی خوێ چیه‌ به‌ قه‌ڵه‌وی، ئه‌گه‌ر نه‌تزانیوه‌ گرنگه‌ بیزانیت، چونكه‌ خوێ پێكهاته‌كه‌ی گرنگه‌ و هه‌میشه‌ له‌ جه‌مه‌ خورادنه‌كان به‌كارده‌هێندرێت و ده‌خورێت، له‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتووه‌ خوێ كێش داده‌به‌زێنێت.

له‌ توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی كە لەزانكۆی ڤاندەربیڵتی ئەمریكی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە خواردنی خوێ بەڕێژەیەكی زۆر نابێتە هۆی تینوویەتی و لەگەڵ ئەوەشدا خوێ وەك دەردەرێكی میز وایە ، چونكە هانی لەش دەدات تاوەكو هەستێت بەتواندنەوەی چەوری تا شلەمەنییەكان بەرهەمبهینێت.

ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە پێچەوانەی ئەو توێژینەوانەی ترە كە ئاماژەیان بەوە داوە كە زۆر خواردنی خوێ نابێتە هۆی زۆربوونی كێش كە لەڕێگەی پارێزگاری لە هێشتنەوەی ئاوەوە لە لەشدا ڕوودەدات.

كەشتیوانەكانی بۆشایی ئاسمان سەرەڕای ئەوەی كە بڕێكی كەم ئاو دەخۆنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەكی زۆر میز دەكەن ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە خوێ ڕۆڵی هەیە لەهاندانی لەش لەتواندنەوەی چەوری بۆ دەردانی میز.

جینز تیتز سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە بوو وتی”یەك ڕێگا بەس بوو بۆ لێكدانەوەی ئەم دیاردەیە، ئەویش بریتییە لە بەرهەمهێنانی ئاو لەلایەن لەشەوە دوای خواردنی بڕێكی زۆر لە خوێ”.

چەند ئەنجامێكی تر ئەوەیان دەرخستووە كە توێژەرەكان جۆرە سیستمێكی خۆراكیان لەسەر مشكەكانی تاقیكردنەوە ئەنجامداوە تاوەكو بگەن بەوەی كە خواردنی خوێ دەبێتە هۆی تواندنەوەی یەكەی گەرمی و نزمكردنەوەی كێش.

سەرەڕای ئەوەی كە ئەم جۆرە توێژینەوەیە ئەنجامی ئەرێنی هەیە دەربارەی خواردنی خوێ، بەڵام توێژەرەكان ئاماژەیان بەوە دابوو كە نابێت ڕۆژانە لە شەش گرام زیاتر لە خوێ بخورێت، تاوەكو ڕێگری لە توشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ بكرێت.

Back to top button