په‌تاته‌ دڵ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی و چه‌ندین سودی تری هه‌یه‌ بیزانه‌

خواكوڕك

په‌تاته‌ یه‌ێكه‌ له‌ خۆراكه‌ گرنگه‌كانی رۆژانه‌ی مرۆڤ كه‌ زۆرجار به‌كارده‌هێندرێت و خۆاردنیشی به‌ چه‌ندین شیوه‌ ده‌بێت و بۆ له‌شی مرۆڤ چه‌ندین سودی هه‌یه‌، و گرنگه‌ بۆ سیسته‌می به‌رگری له‌ش و کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن بە چارەسەرێکی باش دادەندرێن.

بە پێی هه‌واڵێكی ماڵپەڕی ” Organic Facts”، خواردنی پەتاتە دەشێت سوود بە جەستە بگەیەنێت و ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە تەندروستی مرۆڤدا، لێره‌دا چه‌ندین سودی په‌تاته‌ خراوه‌ته‌ روو به‌ پێی توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ران له‌سه‌ر په‌تاته‌ كه‌ بریتین له‌:-

١. هاوسەنگی پەستانی خوێن:

بەهۆی هەبوونی پێکهاتەی خۆراکی ڕیشاڵی و هەروەها ڤیتامینەکان پەتاتە دەکرێت هۆکار بێت بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی فشاری خوێن.

٢. پاراستنی دڵ لە نەخۆشی:

بەهۆی هەبوونی دوو ماددەی سوودبەخش لە ناو دڵدا بە ناوی (لوتەين، زيكسانتهين)، وادەکات دڵ بەهێز بکات و لە نەخۆشی و هەر زیانێک بیپارێزێت.

٣. کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامەکانی جەستە:

پەتاتە بەهۆی هەبوونی دژە ئۆکسیدەکان تیایدا وادەکات ڕێگری بکات لەهەر هەوکردنێکی کۆئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ.

Back to top button