تا ئێستا زانیوته گریان چ سودێكی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نه‌تزانیوه ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه جار به‌جار بگری
خواكوڕك
مرۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر رووی زه‌مین به هۆكاری جیاواز جیاواز ده‌گرین و به‌شێكی زۆرمان له كاتی ئازار و ناره‌حه‌تی و به‌شیكی تر له كاتی خۆشی و واتا هه‌ر یه‌ك به‌جۆرێك و له پێناو شتێك گریاوین و ده‌گرین، به‌ڵام تا ئێستا بیرمان نه‌كردۆته‌وه ئاخۆ گریان چ سودێكی هه‌یه و بۆچی باشه.
به‌پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگی زانستی ده‌ریخستووه‌كه گریان سودی زۆره بۆ مرۆڤ، له هه‌واڵێكی ماڵپەڕی “لیالینا” لە بابەتێکیدا باس لە کۆمەڵێك سوودی تەندروستی گریان دەکات بۆ جەستە و ناخی مرۆڤ، کە لە کۆمەڵێك ڕووەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت.
لێره‌دا سوودەکانی گریان بریتین له:-
– فرمێسك وەك پاککەرەوەیەکی سروشتی وایە بۆ چاوەکان.
– هرمۆنی ئەندرۆفین دروستدەکات کە بەرپرسە لە باشترکردنی حاڵەتی دەروونی پاش گریان، و وادەکات کەسەکە هەستی ئەرێنی بێت.
– گریان دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئارامی پاش دڵەڕاوکێ و وادەکات حاڵەتی دەروونی باشتر بێت.
– ڕێگریدەکات لە سووربوونەوە و هەژینی چاوەکان.
– فرمێسك بڕێك لەو ژەهرانەی تێدایە کە بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانەوە لە جەستەدا دروستدەبن.