فستق كۆمه‌ڵێك سودی زۆر نایابی هه‌یه‌ تا ئێستا نه‌تانزانیوه‌

خواكوڕك

فستق یه‌كێكه‌ له‌ چه‌ره‌زه‌ به‌تام و خۆشه‌كان و به‌كارهێنانی بۆ له‌شی مرۆڤ زۆر گرنگ و به‌سووده‌، چونكه‌ فستق پێكهاته‌یه‌كی رووه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و چه‌ندین ڤیتامینی گرنگی تێدایه‌ به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان و پیویسته‌ زوو زوو بخورێت.

به‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فستق سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و پێویسته‌ زوو زوو بخورێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوده‌كانی هێنده‌ زۆرن بڕوا پێكراونین،لە خوارەوەدا کۆمەڵێک لەو سوودانە دەخەینەڕوو كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان بیزانن:-

١. تەندروست ڕاگرتنی دڵ، چونكه‌ خواردنی فستق دەکرێت سودبەخش بێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری کۆڵیسترۆڵی خراپ کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر دڵ.
٢. دابەزاندنی کێش
٣. چالاککردنی ڕیخۆڵەکان،بەهۆی دەوڵەمەندی بە پێکهاتەی خۆراکی ڕیشاڵی وادەکات یارمەتیدەرێکی باش بێت لە چالاککردنی ڕیخۆڵەکاندا.
٤. کەمکردنەوەی ئەگەری شێرپەنجە،دەوڵەمەندی فستق بە دژەئۆکسیدەکان وادەکات ڕێگریبکات لەهەر زیانێک کە ئەگەری توشبوونی هەیە بە شێرپەنجە.
٥. جوانکردنی پێست و بریقه‌داركردنی
٦. کەمکردنەوەی کەم خوێنی، چونكه‌ فستق بە سەرچاوەیەکی باشی بەرهەمهێنەری هیمۆگڵۆبینی خوێن دادەندرێت و ئەمەش وادەکات ئەگەری کەم خوێنی کەم بکاتەوە.

Back to top button