رۆژوو بگره و خۆت به دوور بگره له نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ری كیمیایی
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به رۆژوو بوون كه جگه له خێره دینیه‌كه‌ی توێژه‌ران باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، كه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤی نه‌خۆش به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌رزی كیمیایی به‌كارده‌هێنن، له توێژینه‌وه‌یه‌کى نوێى پزیشکى له زانکۆى (باشروى كالفؤرنيا) له ولآتى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که به‌ڕۆژووبوون گه‌شه‌ى خانه‌کانى شێرپه‌نجه له له‌شى مرۆڤ که‌متر ده‌کاته‌وه و له چاره‌سه‌رى کیمیایى باشتره.
ئه‌نجامى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ماڵپه‌رى (نيوز هيلز)ى ئه‌مریکى بلآوکراوه‌ته‌وه که پزیشکه‌کان سوده‌کانى ڕۆژووگرتنیان به شێوه‌یه‌کى زانستى و ته‌ندروستى لێکداوه‌ته‌وه و پێیان وایه که به‌ڕۆژووبوون ڕێگه‌چاره‌یه‌کى زۆر باش و گونجاوه بۆ ڕێگرتن له بلآوبوونه‌وه و گه‌شه‌ى خانه‌کانى شێرپه‌نجه له له‌شى مرۆڤ و به‌ڕێگه‌یه‌کى زۆر باشترى داده‌نێن, پێیان وایه که به‌ڕۆژووبوون له ده‌رمان یاخود چاره‌سه‌ر به کیمیاوى باشتره .
یه‌کێک له پزیشکه‌کانى ئه‌م زانکۆیه به‌ناوى (فالتير لونجو) ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که دواى گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه بۆمان ده‌رکه‌وت که به‌ڕۆژووبوون ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى خانه‌کانى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک و شێرپه‌نجه‌ى پێست .
هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌کى زۆر باشتره له چاره‌سه‌ر به مادده کیمیاویه‌کان و ده‌رز ى و ده‌رمان