دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان

خواكوڕك 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/6/2017 دوای ته‌واوبوونی كۆبونه‌وه‌كه‌یان، سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” پێویسته‌ پاش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، به‌به‌شداری ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیش.

هەر لە راگەیاندراوەكەی یەكێتی و گۆڕاندا،جه‌خت لەوە كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی له‌ سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ له‌ دوای ته‌واوبونی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، كۆبونه‌وه‌كان تایبه‌ت ده‌كرێن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێم.

Back to top button