عیماد ئەحمەد: چەند نهێنیەك لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی یەكێتی و گۆڕان ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمرۆ هەینی 23ی 6ی 2017 رایگەیاند” لە کۆبوونەوەی نێوان ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕان، باسمان لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆم کردووە، بێگومان لەگەڵ گۆڕان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم یەک ھەڵوێست بووین”.
ئەمڕۆ لە گردی زەرگەتە، یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوە، پاش كۆبوونەوكە راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە، لە راگەیاندراوەكەدا رایانگەیاند، پێویسته پاش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، به‌به‌شداری ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش”.
لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی نێوان یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان کراوە و لە راگەیاندراوەكەشدا هاتووە” دوای ته‌واوبونی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، كۆبونه‌وه‌كان تایبه‌ت ده‌كرێن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێم.