هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامی ڕوسیا دەداتەوە.

خواكوڕك
 
دووای بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتنی ئەبوبەکری بەغدادی لە لایەن فڕۆکەکانی ڕووسیاوە،هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە زانیاریەکانی ڕوسیا تا ئێستا مایەی بڕوا پێکردن نین.
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات لە هەوڵدایە بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنی بەغدادی بەڵام لەبەر ئەوەی ناوبراو هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بەکارناهێنێت تا ئێستا نەتوانراوە بکرێتە ئامانج.
 
چەندجارێک ڕوسەکان هەواڵی کوشتنی بەغدادیان بڵاوکردۆتەوە بەڵام سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕووسیا دوربوون لە ڕاستیەوە
 
Back to top button