چوار وڵاتی عەرەبی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر مەرج دادەنێن
خواكوڕك
چوار ولاتی عەرەبی (سعودیە – ئیمارات – بەحرێن – میسر ) بۆ ئاسایقەتەر كردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ () لیستێك داواكاری و مەرج ئاراستەی دۆحە دەكەن .
بە پێی ئەو مەرجانەی كە ئاژانسی ( ئەسۆشێتد پرێس) ئەمرۆ هەینی 23ی 6ی 2017 بڵاویكردەوە ، خاڵی یەكەمی ئەو مەرجانە بە داخستنی كەناڵی الجەزیرە دەست پێدەكات ، هەروەها داوای بڕێن و موقاتەعەكردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران و دەركردنی ئەندامانی سوپای پاسداران لەسەر خاكی قەتەر و ڕاگرتنی هەموو جۆرە چالاكییەكی بازرگانی لەگەڵ تاران دەكەن .
یەكێكی تر لە مەرجەكانی چوار ولاتە عەرەبیەكە بۆ سەر قەتەر داخستنی بنكەی سەربازی توركیاو ڕاگرتنی هاوكارییە
سەربازییەكانی ئەنقەرەو بڕینی پەیوەندییەكانی قەتەر و ئیخوان موسلمین و حزبوڵاو فاعیدەو داعشە ، لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی كەنداو ” محەمەد بن عبدالڕحمان ” وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند ” بابەتی كەناڵی الجزیرە و سەربەخۆی پەیوەندییەكانی دەرەوەی قەتەر بابەتی گفتوگۆ نین و لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناكەین “.