ڕۆحانی دیسان ڕەخنە لە سوپای پاسداران دەگرێت

خواكوڕك
 
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران جارێکی تر بەتوندی ڕەخنەی توندی لە سوپا گرت.
 
لە دیدارێکی لەگەڵ پیاوانی سەرمایەدار ڕۆحانی گوتی ئابوری لەم وڵاتە کەوتۆتە دەستی سوپا و هیچ بوارێک نەماوەتەوە بۆ خەڵکانی سەرمایەدار بۆ خزمەت کردن.
 
ڕۆحانی بەڕاستەخۆ ئاماژەی بەدەست وەردانی سوپای پاسداران لەسەرجەم کایەکان کردو وتی بەداخەوە پێشتر هەموو شت بەدەست حکومەتەوە بوو بەڵام دوواتر بەهۆی هەڵە و ترسی حکومەتەوە هەموو جومگە گرنگەکان درانە دەست حەرەس سەوری و بەرپرسە سەربازیەکان.
Back to top button