گەورە شرۆڤەكاری سیاسی ئێران:كورد لە ئامانجی خۆیان نزیك بوونەتەوە

خواكوڕك
“سادق مەلەكی ” گەورە شرۆڤەكاری سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێكیدا لە ژێرناونیشانی ( هۆكارو لێكەوتەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی ) كەلە ماڵپەری دیپلۆماسی ئێران بلاوكراوەتەوە دەڵێت ” كوردەكان لە ئامانجەكانیان نزیكتر دەبنەوەو دەوڵەتی كوردستانی باشور دروست دەبێت و پێویستە ئێران دانی پێدابنێت و خۆی لەگەڵ بكاتە دۆست ، دەبێت جیاواز بیر بكەینەوەو خۆمان لە لێكۆلینەوەو شرۆڤەی باو بە دور بگرین ، وەرگرتنی تاڵی ڕاستییەك ، باشتر لە دڵخۆشبوون بە درۆیەك “.

هەروەها لە بەشێكی تری وتارەكەیدا دەشڵێت ” سەرەڕای وێرانكارییەكانی سەرهەڵدانی داعش ، كوردەكان گرنگترین و سەركەوتوترین هێزن بۆ لەناو بردنی داعش ، ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستانی عێراق ئەگەر دواش بكەوێت ، هیچ لە ئیرادەی كوردەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی كەم ناكاتەوە ، كوردەكان گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە نزیكەی سەدەیەكە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت خەبات دەكەن “.

“سادقی مەلەكی ” لە ناوەرۆكی نوسینەكەیدا لە ماڵپەری دیپلۆماسی ئێران نوسیوویەتی “ناوچەكە بەلەدایكبوونی دەوڵەتی كوردی سكپڕە ، درەنگ یان زووی هەیە ، بەڵام لە كۆتایدا بە ئامانجی خۆیان دەگەن ، كوردەكان بەگەشەكردنی سیاسی و دابەشكردنی ئەرك ئەمجارە كەمتر گرفتاری یارییە ناوچەیی و جیهانیەكان بوون و لە كۆتایدا دەبن بە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ”.

Back to top button