سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرا

خواكوڕك
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له نێو رووباری دیجله ته‌قه‌ی لێكرا له لایه‌نه پۆلیسی نه‌ینه‌وا و هه‌ر له نێو رووباره‌كه كوژرا.
پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی تیرۆریست (جاسم محه‌مه‌د عاكوب) هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی تری داعش له رووباری دیجله له به‌ری چه‌پ بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ری راست، له لایه‌ن پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌بینرێن و ده‌ست به‌جێ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت، هه‌ر ئه‌و ساته ناوبراو داعشه‌كه‌ی تر ده‌كوژرێن و ده‌كه‌ونه نێو ئاوی دیجله‌وه.
بەپێی زانیارییە به‌رده‌سته‌كان پۆلیسی نەینەوا تەقەی لێیان کردووە و لە ناو ئاوی رووباری دیجلە کوشتوونیه‌تی.