له‌باره‌ی جه‌ژنه‌وه هۆشداری ده‌درێت و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای هاوكاری ده‌كات
خواكوڕك
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و رایدهگهێنیت” كه هه‌ر كه‌سێك مانگی بینی ئه‌وا راسته‌وخۆ نزیكترین یه‌كه‌ی ئیداری یان مامۆستایه‌كی ئاینی ئاگاداربكاته‌وه.
وه‌گ زانراوه ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی باڵا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ئەوقاف چاودێریی بنینی مانگ دەكەن گوتەبێژی وەزارەتەکش داوا لە هه‌موو مووسڵمانان دەکات هەر کەسێک مانگی بینی ئاگاداریان بکاتەوە.
(نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندوه” ئێمه له كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە 23/6/2017، لیژنەی باڵا و 20 بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوقاف لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز چاودێری بنینی مانگ دەكەن. بۆیه داوا لە خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌كه‌ین هەر کەسێک مانگی بینی، بە بەڵگەوە نزیکترین یەکەی ئیداری یان بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی لێ ئاگاداربکاتەوە.
گوتهبێژهیكهی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدان و سعودیەش هەماهەنگییان هەیە. ئەگەر بێت و رۆژی یەکشەممە 25 ی مانگ جەژن بێت، کەواتە مانگی رەمەزان کەمەمە دەبێت، ئەگەر رۆژی دووشمەش جەژن بێت واتە رەمەزان 30 ی پڕ دەبێت.