ددان ئێشه چۆن چاره‌سه‌ری خێرای بۆ ده‌كرێت و چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بین له ئازاری ددان
خواكوڕك
كه‌من ئه‌وانه‌ی تووشی ئازاری ددان نابن، ئازاره‌كانیش جۆر و چۆنیه‌تی هه‌یه، له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام لێره بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئازاری ددانه‌كان بدۆزیته‌وه پێویسته ره‌چاوی ئه‌م چه‌نج خاڵه بكه‌یت.
1/به‌كارهێنانی بیبه‌ری وشكراو بۆ ئازاری ددان چونكه برێكی زۆر مادده‌ی “كركمین” تێدایه، ده‌توانیت كه‌وچكێكی بچوك بیبه‌ری وشكی هارراو له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه و دواتر بیده له جێگه‌ی مه‌به‌ست به لۆكه .
2/مێخه‌ك یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره رووه‌كیه‌كان بۆ ئازاری ددان، جگه له‌وه‌ی بۆنێكی خۆشی هه‌یه و ده‌توانیت بیخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات .
3/ سیر پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی، یه‌ك له‌و نه‌خۆشیانه ئازاری ددان و پوكه كه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ده‌توانیت به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێخه‌ك یان خوێ و ئاو به‌كاربهێنیت .
4/به‌كارهێنانی نه‌عنای وشك و سیری عه‌جه‌م یان ئاو و خوێ، كه باشترین چاره‌سه‌رن بۆ هه‌وكردنی پوك و ددان یاخود ده‌ركه‌وتنی بڵق و هه‌ڵئاوسانی پوك، به دانانی كه‌مێك نه‌عنای وشك یان سیری عه‌جه‌م بۆ شوێنی ئازاره‌كه له‌گه‌ڵ دووباره كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له رۆژێكدا، دواتر وه‌ردانی ئاو خوێ له ده‌م و ددان
5/به‌كارهێنانی خه‌یار بۆ ئازاری ددان زۆر به‌سوده، ده‌كرێت پارچه‌یه‌ك خه‌یاری بچوك بخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و زوو زوو پارچه خه‌یاره‌كه نوێ بكه‌یته‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاره‌كه‌ی نامێنێت .