رۆژنه‌ یه‌ك كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنه‌ به‌م شێوه‌یه‌

خواكوڕك

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستته‌ كێشت دابه‌زێنی و له‌ش و لارێكی رێك و جوانت هه‌بێ ئه‌وا پێویسته‌، ئه‌م كرداره‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌ێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له‌ له‌شی رێكت بكه‌یت و جوانتر و رێكتر ده‌ربكه‌ویت له‌ جاران.

كێش دابه‌زین لە ماوەی ھەفتەیەکدا تەنھا یەک رۆژی تەواو جگە لە شەربەتی سروشتی ھیج شتێک مەخۆ, دەبیتە ھۆی دابەزینی کێشت بە ١ کیلۆگرام لەماوەی رۆژێکدا، چونکە ئەو شەربەتانە دەبنە ھۆی خاوێنکردنەوەی جگەر لە مادەی چەوری و ژەھراوی بوونی پاش ماوەکانی خۆراک، پاشان جگەر چالاکتر کار دەکات و چەوری دەسوتێنی، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ دابه‌زینی كێش.

 

چەند رێنماییەک بۆ ئەو رۆژەی کە تەنھا شەربەتی سروشتی دەخۆیت :-

 

 

– سینگی مریشک بە کولاوی بخۆ.

– دەبێت  ھەموو شەربەتەکان سروشتی بن.

– دەبێت لەو رۆژەدا ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

– کەم کردنەوەی خوآ لە خواردنەکانتدا.

– نابێت شیرینی و مەعکەرۆنی و برنج و نان بخۆیت.

– باشتر وایە میوەی کەمتر تێدا بخۆی بە تایبەت دوای ئێوارە, چونکە میوە برێکی زۆر شەکری تێدایە و دوایی ھەست بە برسیەتی دەکەیت.

– وا باشە لەو رۆژە چای و قاوە کەم بخۆیتەوە, ماستاویش نەخورێت باشترە.

– دەتوانیت شەربەتی گژو گیا بخۆیتەوە, بەڵام شەکری لەگەڵ نەبێت.

– دەتوانیت سوپ و شۆربا بخۆیتەوە, بەڵام چەور نەبێت و کالۆری زۆر نەبێت.

– دەتوانیت لەو رۆژەدا کەوچکێک ھەنگوین بخۆیت .

– شۆربای سەوزە بخۆ بە ھەموو جۆرەکانیەوە وەک و سڵق و کولەکەو سپێناغ و برۆکلی و فاسۆلیای سەوز, باشتر وایە پێش خواردنی ورد بکرێت.

 

Back to top button