به‌خواردنی باده‌م له‌ نه‌خۆشی كه‌م خوێنی و نه‌زۆكی و چه‌ندان نه‌خۆشی تر به‌ دووربه‌

خواكوڕك

به‌پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ باده‌م سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ، خواردنیشی ده‌بێته‌ هۆكاری چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی و له‌ نێویشیاندا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی كه‌م خوێنی و نه‌زۆكی.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا پزیشکان دەریانخست بەھۆی بوونی ھەندێک ماددەی وەک پۆتاسیۆم و ترش و ڤیتامینەکان لە بادەمدا, سودێکی گەورەی ھەیە بۆ تەندروستی دلڕ, پزیشکان رای دەگەیەنن پێویستە ھەر کەسێک ڕۆژانە گرینگی بە خواردنی بادەم بدات.

لە سوودە گرینگەکانیتری بادەم لە توێژینەوەکەدا ئاشکرا کراوە دەتوانین ئەوانەی خوارەوە بخەینە ڕوو:-

– چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلەدەکات.
– چارەسەری ھەڵئاوسان دەکات.

– رێگری لە جەڵتە دەکات.
– رێگری لە نەزۆکی دەکات و ھەروەھا چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشیەکانی دەمار.
– رێگری لە کەمخوێنی دەکات.
– رۆنی بادەم دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی چاو.
– رۆنی بادەم دەبێتە ھۆی نزمبونەوەی کۆرسترۆڵ لە خوێندا.
– ھێور کەرەوەیەکی باشە بۆ دەمارەکان و دەبێتە ھۆی چالاککردنی مێشک.

Back to top button