مه‌له‌وانی بكه‌ و به‌دووربه‌ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی و سودی ئێجگاری زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ

خواكوڕك

مه‌له‌وانی یه‌كێكه‌ له‌ وه‌رزشه‌ هه‌ر باشه‌كان بۆ مرۆڤ، كه‌ پێویسته‌ هه‌موو مرۆڤێك مه‌لوانی بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هۆی مه‌له‌كردنه‌وه‌ خۆی بپارێزت له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین سوودی گرنگ بۆ له‌ش.

مەلەوانی یەكێكە لە ڕاهێنانە وەرزشییە گرنگەكان چونكە لەكاتی مەلەوانی هەموو ماسولكەكانی لەش دەجوڵێت بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاو، وە یەكێكە لە چالاكییەكان بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە و تواندنەوەی چەوری، لەگەڵ ئەمانەش پزیشكەكان ئامۆژگاری نەخۆشەكانیان دەكەن مەلەوانی ئەنجام بدەن وەكو چارەسەر بۆ هەندێ نەخۆشی.

سودەكانی مەلەوانی بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:-

1 – قەلەقی كەمدەكاتەوە.

2 – یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی دڵ و سییەكان.

3 – رێگایەكە بۆ ئارامی لە رۆژانی گەرمدا.

4 – رێككردنی لێدانی دڵ.

5 – یارمەتی چاكبوونەوەی هەندێ پێكان و نەخۆشی دەدات.

6 –  یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری كردن لە كێشێكی تەندروست بۆ مرۆڤ.

7 – چارەسەرە بۆ هەندێ نەخۆشی وەك نەخۆشییەكانی بربرەی پشت و نەخۆشیە دەرونیەكان و … هتد .

8 – لێهاتوویی جەستەیی بە مرۆڤ دەەخشێت.

9 – هەستێكی ئارام و دڵ خۆشی بەمرۆڤ دەبەخشێ.

ئەوەشمان بیرنەچێت مەلەوانیی هیچ زیانێكی بۆ جەستەی مرۆڤ نییە ئەگەر لەناو ئاوێكی پاك و پلەی گەرمی گونجاو دا بكرێت.

Back to top button