به وێنه دوو بێژه‌ری دیاری كه‌ناڵی NRT ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه
خواكوڕك
ھەردوو بێژەری کەناڵی (NRT) (شوان ھەرکی و کاژین حەسەن)ی هاوسه‌ری پێكه‌وه دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە کەناڵی ئێن ئاڕتی راگه‌یاند، رایانگه‌یاند” له چه‌ند رۆژی داهاتوو هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ ڕای گشتی و خۆشه‌ویستانمان.
بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) ماوەی چەند ڕۆژێکە (شوان هەرکی و کاژینی هاوسه‌ری) لە کەناڵی (NRT) نەماون، ئەگەر هەیە لە ئایندە بەشێوازێکی دیکە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن بدەن، باس له‌وه‌شده‌كرێ، هه‌ردووكیان پێكه‌وه ده‌چنه میدیایه‌كی تر و درێژه به كاری راگه‌یاندن ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سله كاركێشانه‌وه‌یان له ئێن ئاڕتی شوان ھەرکی رایگەیاندوە ” بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە، وازمان لەو کەناڵە ھێناوە، بیگومان لە ئایندەیەکی نزیکدا ھۆکارەکانی ئاشکرادەکەم.