مەلا كرێكار : سۆران عومەر پیاوی لاهور تاڵەبانیە
خواكوڕك
لە ڤیدیۆیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە، مەلا كرێكار كە خۆی بەرێبەری رەوتی شاخ ناساندووە، سۆران عومه‌ر، كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كه‌سێكی نزیكه له عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی”سیخوڕه‌و پیاوی لاهووری شێخ جه‌نگییه و نه‌كه‌ن باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ی بكه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی دژی زۆنی زه‌رد ده‌یكات هەروەها دەشلێـ” سۆران عومه‌ر سیخوڕی ئێران و ئه‌مریكایه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی سیخوڕی له‌سه‌ر خۆی و ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی و ئه‌بو محه‌مه‌دی مه‌قدیسی، كردووه‌و” به پاره و له‌سه‌ر قسه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی چووه‌ته ئوردن بۆ پرسه‌ی ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی و سه‌ردانی ماڵی ئه‌بو محه‌مه‌دی مه‌قدیسی كردووه”.
هەروەها مەلا كرێكار دەشلێـ “سۆران گوتویەتی محه‌مه‌دی كوڕتان من له پێنجوێنه‌وه وه‌رمگرتووه‌و بردوومه بۆ بیاره، وێنه‌یه‌كی من و خۆی كه له گوڵپ خه‌ڵات ده‌ده‌ینه “پێشمه‌رگه‌كان” مه‌به‌ستی له چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌یه‌تی، نیشانی ئه‌بو محه‌مه‌د داوه تا باوه‌ڕی پێبكه‌ن و ورده ورده متمانه‌ی پێبكه‌ن و بۆ سیخوڕیكردن بچێته ماڵه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌و جاسووسی ئه‌مریكایی و ئێران و پیاوی لاهوری شێخ جه‌نگییه. بۆیه هیچ باوه‌ڕی پێمه‌كه‌ن، كاتێك باسی هه‌ڵبژاردن و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت له زۆنی زه‌رد ده‌یكات”.
هەروها مه‌لا كرێكار كه به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گةڵ گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و په‌یامی توندوتیژه‌وه ساڵانێكی له زیندانه‌كانی نه‌رویجدا بردووه‌ته سه‌ر كه ئێستا له‌وێ ده‌ژی، ده‌رباره‌ی سۆران عومه‌ر ده‌شلێ” ” دوایی هاتووه‌ته ماڵی من و وێنه‌ی گرتووه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و وێنه‌ی گرتبوون پاشان ئه‌مریكییه‌كان هاتبوون 6 سه‌عات به ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش وێنه‌یان گیراوه‌و چاودێری ماڵی من و منداڵه‌كانمیان كردووه كه هاتووچۆیان ده‌كرد، پاشان به ناوی رۆژنامه‌نووسه‌وه 14 كه‌س هاتن، یه‌كێكیان هه‌ر ئه‌و كه‌سه بوو كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوو، یه‌كێكی دیكه‌شیان به‌رپرسی كۆماندۆس بوو له به‌عقوبه”.
مەلا كرێكار باس لە ژنهێنانی سۆران عومەر دەكات و دەشلێـ”سۆران عومه‌ر ته‌نها كه‌سه كه خۆی چووبێت خوازبێنی ژنی بۆ كردبێت و به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت ” به‌ڵام كه‌سێكی هیچ و پووچ و سپڵه و بێ وه‌فا و گه‌نده‌ڵ ده‌رچووه، هیچ متمانه‌ی پێنه‌كه‌ن كه باسی گه‌نده‌ڵی و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێت ” كردوویشیانه به لیژنه‌ی مافی مرۆڤ (تڕحێو له‌م مافی مرۆڤه‌ی سۆران عومه‌ر مافه‌كانیان بۆ وه‌رده‌گرێته‌وه دەشلێـ” سۆران عومه‌ر رۆیشتووه به دوای هاوڕێكانی ئه‌و پۆلیسه‌دا تا بزانێت ئه‌وانه كێن كه هاوسۆزن بۆی، بۆیه باوه‌ڕی پێمه‌كه‌ن”.
https://youtu.be/MOsSFIZoldw