بەچەقۆ ژن و پیاوێك لە سلێمانی دەكوژرێت

خواكوڕك

پۆلیسی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر ٨ بۆ ٩ لە گەڕەکى بەختیاریی شارى سلێمانى ژن ‌و مێردێك بە کوژراوى لە ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە، کە بە چەقۆ کوژراون و هەردووکیان لەدایکبووى ساڵى ١٩٨٠ن. ئاماژەش بەوە دەكات،ئەو ژن و مێردە دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ و چوار ساڵیان هەیە و لە خانوویەکى  سێ نهۆمیدا دەژیان”.

لەبارەی رووداوەكەش كەسێك بەناوی عەلی كە ئامۆزای پیاوە كوژراوەكەیە، دەشلێـ”کوڕەکەی ئەوان کە پیشەی کاسب بووە، چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هەولێری بەجێهێشتووە و هاتووەتە سلێمانی و لێرە نیشتەجێ بووە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریە میدیایەكان، ئەو ژن و مێردە، خەڵكی هەولێرن و ماوەی شەش مانگە لە گەرەكی بەختیاری ماونەتەوە، پۆلیس دەلێت كێشەیەكی كۆمەڵایەتیە،  سەرکەوت ئەحمەد راشی گەیاندووە، کەسوکاری کوژراوەکان سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەى ڕابردووش ژنێک بە کوژراوى لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە چیای گۆیژە دۆزرایەوە و هاوسەرەکەیشی گوتى خۆی کوشتووە، دواتر پۆلیس ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە”.

 

Back to top button