پاش سەرنەگرتنی كۆمەڵكوژكردنی خەڵكی سلێمانی تەقە لە بەرێوەبەری پۆلیسی باشماخ دەكرێت

خواكوڕك 

پاش ئەوەی لەرێگای ئێران 20ی ئەو مانگە، 35 تەنكەر بەنزین رەوانەی سلێمانی كرا، كە بە مەترسیدارترین جۆڕی بەنزین ناوبراوە، لەوەی دووجار بۆن بكرێت تووشی شێرپەنجەت دەكات، ئەم بەنزینە لە سنوری باشماخ رەوانەی شاری سلێمانی كراوە، پاشان دەستی بەسەر داگیراوە، بەگوێرەی زانیاریەكان ئەگەر ئەم بەنزینانە لەسەر خەڵك دابەش كرابا، ئەم شارەی تووشی كۆمەڵكوژیەكی مەترسیدار دەكرد، بەڵام هەر پاش دەستبەسەر داگرتنی ئەو 35 تانكەرە، بەرێوەبەری پۆلیسی خاڵی سنوری باشماخ تەق لە شوفێرەكەی دەكرێت، ئۆتۆمبێلەكەشی دەدزرێت و دەسووتێنرێت”.

دانا دارا بەرێوەبەری پۆلیسی سنوری باشماخ لەبارەی رووداوی ئوتۆمبێل سووتاندن و تەقەكردن لێی دەلێت، شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبیلەکەی فڕێندراوە و دواتر سوتێندراوە، لەهەمان کاتدا لە شاری پێنجوێن تەقە لە شۆفێرەکەی کراوە، چیرۆكەكە بەم شێوەیە دەگێرێتەوە، دەلێـ”ئۆتۆمبیلەکەم لە شوێنێک ڕاگرتووە فڕاندوویانە و دواتر ئاگادارکراومەتەوە لە شارۆچکەی عەربەت سوتێندراوە”.
وتیشی “چەند کاتژمێرێک دوای ئەمە لە شاری پێنجوێن تەقە لە شۆفێرەکەم کراوە “.

پاش ئەوەی لەرێگای سنوری دەروازەی باشماخ دەست گیرا بەسەر 35 تانكەری بەنزینی ژەهراوی، سەرۆكی لێژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی راشی گەیاندووە،لە دەوازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕێگری کراوە لە هێنانی ١٢ تانکەر بەنزینی خراپ.

 

 

Back to top button