پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

 

خواكوڕك
بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرز سەرۆك بارزانی پەیامێكی پیرۆز بای ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان دەكات و لە پەیامەكەیدا هاتووە:” پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەروەها سەرجەم كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان، دەكەم”
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت:” لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ كردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەكانمان بێت و گەلەكەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و كۆتایی بە هەموو ناخۆشییەكان بێت”

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەكەم.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەروەها سەرجەم كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان، دەكەم.

لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ كردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەكانمان بێت و گەلەكەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و كۆتایی بە هەموو ناخۆشییەكان بێت.

 

مسعود بارزانی

29ـی ڕەمەزان 1438ـی كۆچی

24ـی6ـی2017

 

Back to top button