نەوشێروان بە فەشەلی سەری نایەوە
خواكوڕك
لەیادەوەریەكانی مەلا بەختیاردا دەلێت:” لە ساڵی 1983 بۆ دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی بەغدا من و كاك نەوشیروان چوین بۆ بەغدا لەو كاتەدا من و نەوشیروان مستەفا پیاسەیەكمان كرد, نەوشیروان مستەفا بەمنی گوت ئەو چەك و جبە خانەو فڕۆكانەی كە لە دەستی حكومەتی بەغدا دان, ئەگەر لە دەستی من بوایە بنەماڵەی بارزانی و پارتیم پێ لەناو دەبرد, منیش لەو كاتە پێك گوت بۆ بنەماڵەی بارزانی بە ڵای تۆوە كورد نین, نەوشیروان بە بزەیەكی گاڵتە پێكردنەوە وەڵامی دامەوە.
لە ماوەی تەمەنی سیاسیی نەوشیروان مستەفادا لە هەروێستگەیكیدا لە هەولی بێ وچاندا بووە بۆ لێدان لە بنەماڵەی بارزانی, لە گوتاری دژە بارزانی لە گۆڤاری رزاگاری دەست پێدەكات تا دەگاتە 23ی حوزیران, هەوڵی هەموواركردنەوەی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم و سوتاندنی بارەگاكانی پارتی لە زۆرنی سەوز و سوتاندنی كادرانی پارتی لە نێو بارەگاكانی ئەمانەو كۆمەلێك بەڵگەی تری مێژووی لە نێو ژیانی سیاسیی نەوشیروان مستەفادا هەیە كە هەموو تەمەنی خۆی تەرخانكردووە بۆ دژایەتی كردنی بنەماڵەی بارزانی, بە ڵام هیچ كاتێك نەی توانی لەم هەوڵانەیدا سەركەوتوو بێت تا كۆچی دوایی كردنی.
بە پێی گوتەی چاودێرانی ساسیی نەوشیروان مستەفا لە ژیانی سیاسیدا هەموو كاتێك شكەستی هێناوە بەرامبەر بە بنەماڵەی بارزانی وە نەی توانی وە سەركەوتن بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بە دەست بهێنێت, بەڵكو هەموو كاتێك هەنگاوەكانیشی لە لایەن پارتی بەكارهێنراوە بۆ گەشەكردن و پەرەسەند و بەهێز بوونی پارتی, دواین وێستگەی نەوشیروان مستەفا هەولێك بوو بۆ هێنانە خوارەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم, بێگومان ئەمە لە دەمامكی یاسایی و چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان كرا, بەڵام دوای ئەوەی كە سەركەوتنی بەدەست نەهێنا, قرناقەو پشت ئاسان ئاسا پەلاماری بارەگاكانی پارتی داو كادرانی پارتی لەنێو بارەگاكانی سوتاند, ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە ئەو لا یەنانەی كە لەگەڵ بوون بۆ هەمواری یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم لەوە تێبگەن كە هەوڵەكانی نەوشیروان مستەفا بۆ چارەسەری كێشە یاسایی و سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان نیە, بەڵكو ئەمە هەمان ئەو رقە مێژوویەیە كە لە نیو سەدەی رابردوو لە دەروونی نەوشیروان مستەفا دا هەبووە گواستراوەتەوە بۆ ئەمڕۆی سیاسی, بۆیە هەر زوو لایەنەكان پشتیان لە نەوشیروان مستەفا كرد, لە ناو حكومەت مانەوە دوای دەركردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت , ئەمەش سەدمەیەكی گەورە بوو بۆ نەوشیروان مستەفا كە جارێكی دیكە هەولەكانی لە لایەن پارتی یەوە دژ بە خۆی بەكار هێنراوە.
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو, لە دیدارێكی نێو راپۆرتی یادەوەریەكانی نەوشیروان مستەفا لە كەناڵی NRTی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان دەلێت:” نەوشیروان مستەفا لە سیاسەتدا سەبری نەبوو, زوو زوو رووبەرووی كاردانەوە دەبوو( رەخنە گرانی نەوشیروان مستەفا) بەردەوام رەخنەیان لە نەوشیروان مستەفا هەبووە لە بارەی ئەوەی كە سیاسەت لای نەوشیروان مستەفا هەمان ئەو تەوقیتەكاردانەوەی پەنجا ساڵەی رابردووە, كە لە سەرەتاكانی تەمەنی سیاسیدا دژ بە بنەماڵەی بارزانی پی پەروەردەكراوە, هیچ كاتێك نەیتوانیوە لەو سەردەمە سیاسیە كە وەك حقدێك لە نێو دڵی دا بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی نەیتوانیوە دەرباز ببێت بۆیە رەخنەگرانی نەوشیروان مستەفا پێیان وایە هەم سەرەتای دەستپێكردنی سیاسیەت لە ژیانی نەوشیروان مستەفا بەهەڵە گەشەی كردووە, هەم لە كۆتایەكانی ژیانیشدا نەیتوانیوە تەمەنی سیاسیی خۆی راست بكاتەوە
نەوشیروان مستەفا لە ئەزموونی گۆڕاندا كۆمەلێك هەنگاوی نا, بەڵام ئەم هەنگاوانە جگە لە كۆتای هێنان بە رێككەوتنی لایەنەكانی باشووری كوردستان و بێمتمانەی لایەنەكان پەكخستنی پەرلەمان لە كەداركردنی دیموكراسی و گەڕاندنەوەی كۆمەڵگای كوردی بۆ شەڕە پەڕۆ، یەكڕەنگ كردنی هەموو بوارەكانی ژیان لە سیاسەتی حزبدا, تەشهیر و جنێو نەهێشتنی رەخنەی مەنتق سود وەرگرتنی لە بەكار هێنانی ئازادی رادەر بڕین بە خراپی و تێكدانی ئەمنیەت و دۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئیداری سلێمانی, دروستكردنی رارای و ترس و كاركردن بۆ لاوازكردنی ئیرادەی چارەسەری كێشەكان لای تاك, هەوڵدان بۆ لێدان لە بەها پیرۆزەكانی كوردستان, لاواز كردنی ئینتیمانی نیشتمان و نەتەوەی, هەروەها هیچ بەرهەمێكی تری سیاسیی لە دوای خۆیدا بەجێ نەهێشت بۆیە بە بڕوای رەخنەگرانی نەوشیروان مستەفا, نەوشیروان مستەفا بە فەشەڵی سەری نایەوە.