مه‌سرور بارزانی:مودێلی عێراقێكی یەكگرتوو شكستی ھێناوه‌ عێراق بە كردار دابەشبووە

خواكوڕك

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و عێراق رایده‌گه‌ێنێت” عێراق بە كردار دابەشبووە و دەركەوت مودێلی عێراقی یەكگرتوو شكستی ھێنا، بۆیە ریفراندۆم بۆ دياريكردنی شێوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند “پێویست ناکات تورکیا لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بترسێت ، چونکە ئێمە دەستکاری سنووری نێوان وڵاتانی دەوروبەر ناکەین بەڵکو تەنیا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی گوت”عێراق ئێستا خۆی بە کردار دابەشبووە و دەرکەوت مۆدێلی عێراقی یەکگرتوو شکستی خوارد، بۆیە ریفراندۆم بۆ دياريكردنی شێوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقە، ريفراندۆميش رێگەمان پێدەدات کە دەست بە دانوستانێکی ئاشتیانە بکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لە پێناو داننان بە ماف و خواستە رەواکانی خەڵکی کوردستان”.

Back to top button